ههردوو وهزیری دهرهوهی عێراق و ئوردن كۆبوونهوه
K24 - ھەولێر:
فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لەسەرجەم بوارەکاندا تاووتوێکرد.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە میانهی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حوسێن گەیشتووەتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەیمەن سەفەدی کۆبووەتەوە.
راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن لەسەرجەم بوارەکاندا تاووتوێکراوە.