سبه‌ی سه‌رۆكی چین سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی شی جی پینگ سه‌رۆكی چین، سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی (چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، شی جی پینگی سه‌رۆكی چین، به سه‌ردانێك ده‌گاته سعوودیه و له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه پێشوازی لێده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی، شی جی پینگ سه‌رۆكی چین، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه كۆده‌بێته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین بۆ سعوودیه كراوه، پێشبینیده‌كرێت هاوشێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له 2017 بۆ سعوودیه، پێشوازی له سه‌رۆكی چین بكرێت.
پێشتریش فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، هه‌واڵی سه‌ردانی سه‌رۆكی چینی بۆ سعوودیه‌ی راگه‌یاندبوو.
ئه‌و وه‌زیره سعوودیه راشیگه‌یاند، چین و سعوودیه خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینن.
سعوودیه به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، له‌هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و په‌ككین به‌هۆی تایوانه‌وه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
ئه‌مه‌ریكا به‌م هه‌نگاوه‌ی ریاز نیگه‌رانه، به وردی چاودێری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین و لێكه‌وته سیاسی و ئابوورییه‌كانی ده‌كات.