سه‌فین دزه‌یی: نێوانی پارتی و یەکێتی پێویستی بە نێوەندگیری نییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌نین تا پێویست به نێوه‌ندگیری بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند؛ کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئەوەندە گەورەنین تا پێویست بە نێوەندگیری بکات و دەبێت پارتی و یەکێتی کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
سەفین دزەیی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی هه‌میشه لایه‌نگری یه‌كڕیزییه و پێویسته یه‌كڕیزیشبن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه به خه‌باتێكی زۆر به‌ده‌ستهاتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌فین دزه‌یی روونیكردووه، له‌میانی سه‌ردانی نوێنەر، باڵیۆز و شاندی وڵاتان له‌وانه‌ش شاندی كۆنگرێشی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌میشه جەختیان لە یەکڕیزی و یەکدەنگی هەرێمی کوردستان كردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، سه‌فین دزه‌یی گوتی، بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده جێی مه‌ترسی نییه كه پێویست به نێوه‌ندگیری بكات، به‌ڵكو ده‌تواندرێت گرفته‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن.