وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24: دژی کردەوەی سەربازیی تورکیاین لە رۆژئاوای کوردستان
K24 – هەولێر:
نوێنەری ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گڵۆپی سەوزمان بۆ هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سووریا هەڵنەکردووە و دژی کردەوەی سەربازیی تورکیاین لە رۆژئاوای کوردستان.
نیکۆڵاس گرانگەر، نوێنەری ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا (سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا) رایگه‌یاند، دژی کردەوەی سەربازیی تورکیاین لە رۆژئاوای کوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: "گڵۆپی سەوزمان بۆ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا هەڵنەکردووە" و دووپاتیشیكرده‌وه، هێرشەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی دژی داعش هەبووە.
له‌باره‌ی دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نێوان لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: ئەمه‌ریکا رۆڵی هاوکاری دەبینێت لە نێوان لایەنەکان و دیاریکردنی هه‌نگاوه کردەییه‌كان کە پێوستن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سەرچاوەی گرژییه‌كان. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئاسانکاری بۆ دیالۆگی کوردی – کوردی لە سووریا دەکەن.
نیکۆڵاس گرانگەر روونیكرده‌وه، زۆر گرنگە فەزایەکی کراوە بۆ بەشداری سیاسی تەواوی کارەکتەرە سیاسیەکان له رۆژئاوای كوردستان هه‌بێت، ئەمە بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگەی دیموکراسییە کە ئەمه‌ریکا پشتگیری لێده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی سووریا، نیکۆڵاس گرانگەر، نوێنەری ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئایندەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا وەک بەشێک لە ئایندەی هەموو سووریا دەبینین، سیاسەتی ئەمه‌ریکا لەمبارەیەوە روونە و دەبێت له‌باره‌ی ئایندەی سووریاوه خەڵکەکەی بڕیاری له‌سه‌ربده‌ن، چ لە باکووری رۆژهەڵات بێت، یاخود باکووری رۆژئاوا، یان هەر بەشێکی دیكه‌ی سووریا.