سوپای عێراق سێ جووتیاری كورد له سهرگهڕان دەستگیردهكات
K24 – كهركووك:
به گوێرهی زانیارییهكانی هێمن دهلۆ پهیامنێری كوردستان24 له كهركووك، سوپای عێراق سێ جووتیاری كورد له سهرگهڕان دەستگیردهكات.
لە گوندی پەڵكانەی سەربە شارەدێی سەرگەڕان، سێ جووتیاری كورد بە ناوەكانی دلێر ئەحمەد سادق و وشیار ئەحمەد سادق، كە برای یەكترن، لەگەڵ كوڕێكی دلێر بەناوی محەممەد، لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیركران و دەستیش بەسەر تراكتۆرەكەیاندا گیرا.
كەسوكاری یەكێك لە جووتیارەكان بە كوردستان24ـی راگەیاند، هۆكاری دەستگیركردنەكەیان جووتكردنی زەوییەكانیانە، كە چەند مانگێكە لە جووتیارانی كورد لەو سنورە قەدەغەكراوە.
گوتیشی: بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، جووتیارەكان رەوانەی بنكەی پۆلیسی سەرگەڕان كراون و بهڵێننامهیان پێ پڕدهكرێتهوه كە جارێكی دیكە زەوییەكانیان بەكارنەهێنن.
چل و دوو گوندی سنووری سەرگەڕان جگە لەهەڕەشەی تەعریب، مەترسیی ئەمنیشیان لەسەرە، لهساڵی 2003ـهوه تا 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، سهردهمی زێڕینی ژیانی گوندنشینانی ئهو ناوچانه بوو، بەڵام لەدوای رووداوهكانی 16ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی پێشمەرگە لە سنوورەکە، هەموو شتێك پێچەوانەبوونهوه و ژیانێکی کوڵەمەرگی بەڕێدەکەن.