عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتوویه‌كی نزیكدا سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات داده‌مه‌زرێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی رۆتین له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كات ئاشكرایده‌كات، له ئێستادا له هه‌وڵی دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات، هاوشێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆ خه‌رجییه‌كان له‌ئێستادا كاری پێده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژێرخانی ئه‌نجامدانی چاكسازی دابینكردووه و ئێستاش به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی تاوه‌كو ئێستا كه كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه ده‌ستیپێكردووه، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و رایگه‌یاند، دۆسیه‌ی بوونی وه‌رگرتنی زیاتر له مووچه‌یه‌ك كۆتاییهاتووه و زیاتر له چوار هه‌زار دوو مووچه‌یی و سێ مووچه‌یی بڕدراوه كه داهاتی زیاتر له پێنج ملیار دینار مانگانه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیاتر له هه‌زار كه‌س كه به‌نایاسایی سوودمه‌ندبوون له مینحه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بڕدراوه، له‌كاتێكیشدا، زیاتر له 13 هه‌زار كه‌س به‌پێی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان له‌و مینحه‌یه‌دا سوودمه‌ندبوون.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، دوای ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری رۆتین له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌ستیكردووه به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروبار و مامه‌ڵه‌كان له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت.
له‌باره‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ئاماژه‌ی به چه‌ندین سیسته‌می په‌یڕه‌وكراو له وه‌زاره‌ته‌كانكرد كه كارئاسانی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروستكردووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆكارێكیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات بۆ حكومه‌ت، له‌وانه‌ش سیسته‌می كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، بازرگانی و داد، هه‌روه‌ها سیسته‌می كڕینی ده‌رمان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه تواندراوه كۆنتڕۆڵی ده‌رمان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی سیسته‌می خه‌رجی كه وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات بۆ رێكخستن و چاودێریكردنی هه‌موو خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان. روونیشیكرده‌وه، له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر سیسته‌می رێكخستنه‌وه‌ی دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و له‌باره‌ی قه‌رزی بازرگان و كۆمپانیاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 400 ملیار دینار به قه‌رزداوه به بازرگانان كه به‌هۆی سوودی بانكییه‌وه گه‌یشتووته 900 ملیار دینار، به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه، تاوه‌كو ئێستا 70 موڵك گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی له‌كۆی ئه‌و 370 موڵكه‌ی وه‌ك ره‌هن له‌به‌رامبه‌ر قه‌رزی بازرگانی له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه داندراوه.
ئاماری مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو كه باسی له‌وه‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و 33 هه‌زار وانه‌بێژی هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانی خانه‌نشین، كه‌سوكاری شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی و سوودمه‌ندبووانی مینحه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆی گشتی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته زیاتر له ملیۆنێك و دوو سه‌د هه‌زار كه‌س.
له‌گه‌ڵ بڕینی مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی زیاتر له مووچه‌یكیان وه‌رده‌گرت، ره‌خنه‌ی ئه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرا كه هیچ كه‌سێكی دانه‌مه‌زراندووه، به‌ڵام عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و روونیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له پێنج هه‌زار مامۆستای گرێبه‌ستی به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دامه‌زراندووه، هه‌روه‌ها زیاتر له سێ هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ساڵانی رابردووی دامه‌زراندووه، جگه‌له به‌رده‌وامی دامه‌زراندنی ده‌رچووانی كۆلیژه پزیشكییه‌كان.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به په‌سه‌ندكردنی بودجه و دابینكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی و رێژه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی فیدراڵی، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ش، كه دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له ئێستادا له ئه‌نجوومه‌نی گشتی راژه‌یه بۆ تاووتوێكردنی پێشنیازه‌كان و بڕیاردان له‌باره‌ی میكانیزمی گونجاو.
له‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و گوتی، وێڕای دابینكردنی 900 ملیار دینار مانگانه بۆ مووچه، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌كاربردن و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، مانگانه 1.1 ترلیۆن دینار خه‌رجی حكومه‌ته، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتی حكومه‌ت دوای كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی ناوخۆ و فرۆشی نه‌وت، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 4.5 ترلیۆن دیناره، به‌ڵام به‌هۆی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پابه‌ندییه داراییانه‌ی به‌هۆی بڕینی بودجه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه ئێستا له ئه‌ستۆی حكومه‌ته، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كورتهێنان له بودجه‌ی حكومه‌تدا دروستبووه.
له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ئێستادا دیوانی چاودێری دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌رزه گشتییه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌یه ده‌كه‌ن و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و ژماره‌یه بڵاوده‌كه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبووه 28 ملیار دۆلاربوو به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی داهاته‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی روونیكرده‌وه، به‌شێكی زۆر له داهاته‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی و ئاشكرایكرد، له ئێستادا له هه‌وڵی دانانی سیسته‌مێكی مه‌ركه‌زین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات هاوشێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه مه‌ركه‌زییه‌ی بۆ خه‌رجییه‌كان له‌ئێستادا له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌رده‌كرێت.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و كه ئه‌ندامی شاندی باڵا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی دوایین سه‌ردانی شانده‌كه بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنكراوه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كه كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش په‌سه‌ندكراوه جێبه‌جێبكرێت، كه خاڵی چاره‌سه‌ری چه‌ندین دۆسییه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له‌خۆگرتووه، له‌وانه، مادده‌ی 140، پێشمه‌رگه، نه‌وت و غاز، بودجه و چه‌ندین یاسای فیدراڵی كه په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵات و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.