ئه‌مه‌ریكا 100 مووشه‌كی پاتریۆت به تایوان ده‌فرۆشێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا به گرێبه‌ستێك به به‌های 882 ملیۆن دۆلار پێشكه‌وتووترین 100 مووشه‌كی جۆری پاتریۆت ده‌فرۆشێته تایوان.
ئاژانسی هه‌واڵی (بلۆمبێرگ)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنگرێسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 100 پێشكه‌وتووترین جۆری مووشه‌كی پاتریۆت ده‌فرۆشێته تایوان به گرێبه‌ستێك به به‌های 882 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی (بلۆمبێرگ)، رێككه‌وتنه سه‌ربازییه پێشنیاركراوه‌كه رادار و چه‌ندین پێداویستی سه‌ربازی دیكه له خۆ ده‌گرێت و به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی لێكتێگه‌یشتنی پێشووتری به‌رگرییه له‌گه‌ڵ تایوان كه له ساڵی 2010 واژوو كراوه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، كارین جه‌ین به‌یبر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئیداره‌ی بایدن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ پاراستنی تایوان و به‌ره‌وپێشردنی توانا به‌رگرییه‌كه‌ی.
سیسته‌می به‌رگری پاتریۆت، سیسته‌مێكی مووشه‌كی ئاسمانی - زه‌مینییه، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كارده‌كات و ئامرازێکی بەرگریی بنەڕەتییه بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکان.
رۆژی شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وێندی شیرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا پارێزگاریی لە ئارامی و ئاسایشی گەرووی تایوان کردووە، بەڵام ئه‌گەربێت و چین دەست بەسەر ئەو گەرووەدا بگرێت شەڕ هەڵدەگیرسێت.
لەلایەکی دیکەوە، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا چین و رووسیا هەوڵی خۆیان بۆ پاراستنی سەروەری گەرووی تایوان دووپاتکردەوە و رەتیناکردەوە رێگە بە زاڵبونی هەژموونی ئەمەریکا و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی ئۆکرانیا بدەن.
مانگی رابردووش، سه‌رۆكی چین له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ كاتژمێری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، دووپاتیكردووه‌ته‌وه، چین ده‌ستبه‌رداری تایوان نابێت.
تایوان 23 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوبه‌ری هه‌یه و چین رای وایه، تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی نیشتمانی دایك.