عێراق گاز له دوو وڵات ده‌كڕێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی کارەبای عێراق رایده‌گه‌یێنێت، لەگەڵ قەتەر و تورکمانستان بۆ دابینکردنی گاز و پڕکردنەوەی کەمی وزە له‌گفتوگۆدان و دووپاتی ده‌كاته‌وه هێشتا پێویستییەکی زۆریان به گازی ئێرانی هەیە.
ئەحمەد مو‌سا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند، عێراق بە تەواوی قەرزەکانی گازی ئێرانی داوەته‌وه و ئێستا لەگەڵ وڵاتانی قەتەر و تورکمانستان له‌گفتوگۆدان به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئەو کەمییەی هەیانه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
گوته‌بێژی كاره‌بای عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئێران له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی رێژەی هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ وێستگەکانی كاره‌بای عێراق زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاره‌بای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا محه‌ممه‌د روبه‌یعی، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی شاره‌وانی به‌غدا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع)ـی راگه‌یاند، شاره‌وانی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی گۆڕینی زبڵ و پاشماوه‌كان بۆ وزه‌ی كاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه بیانییه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان. گوتیشی، پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، زبڵ و پاشماوه‌كان ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كاره‌با له عێراق.