سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی سعوودیه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی – چین كه بڕیاروایه رۆژی هه‌یینی 9ـی كانوونی یه‌كه‌م 2022 له ریازی پایته‌ختی سعوودیه به‌ڕێوه‌بچێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كاتێكدایه، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سەرۆک وەزیرانی سعوودیە لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا، پێشوازی لە سەرۆک کۆماری چین بکات. دیپلۆماتە رۆژئاواییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێن، جیاوازیی ئەو پێشوازییە لەگەڵ پێشوازی لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، پەیامێکی دیپلۆماسی روونە.
سعوودیە وەک گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا، بە لەبارچاوگرتنی نەبوونی بەشداریی چالاکی ئەمەریکا لە کاروباری ناوچەکە و جەختی حکومەتی بایدن لەسەر پرسە جێناکۆکەکانی وەکو مافی مرۆڤ، هەوڵدەدات سیاسەتی دەرەوەی خۆی لەگەڵ راستیی هاوسەنگی هێزی نوێ لە ئاستی جیهانیدا، بگونجێنێت.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی سعوودیە رایگەیاندووە، سەردانی سەرۆکی چین و بەرنامەکانی لە ریاز، دەرخەری دروستبوونی "هاوکاری ستراتیژی"ـی نێوان دوو وڵاتە. لەو ساڵانەی دواییدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەخێرایی پەرەیسەندووە و ماوەیەکی زۆرە سعوودیە بووەتە گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ چین.