"هەوڵێکی کودەتا لە ئەڵمانیا شکستی پێهێنرا"

K24 - هه‌ولێر:

٢٥ گومانلێکراوی سەر بە گروپێکی راستڕەو هەوڵی کودەتایان بەسەر دامەزراوەکانی ئەڵمانیا داوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دەسەلاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا بەبەشداری 3 هەزار ئەفسەری پۆلیس لە 11 هەرێمی جیاوازی ئەڵمانیا 25 ئەندامی ئەو گروپە "توندڕەوەیان" دەستگیرکردووە.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، 24 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌ ناسنامه‌یان ئه‌ڵمانییه‌ و رووسییه‌كیشیان له‌گه‌ڵ بووه‌.

وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ر به‌ گرووپێكی راستره‌وی وڵاته‌كه‌ن به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی رایخ). 

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرووپه‌كه‌ ئامانجییه‌تی، حكومه‌تی ئێستای ئه‌ڵمانیا بگۆڕێت و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێنێت له‌سه‌ر ئایدلۆژیای خۆی.

به‌پێی گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ به‌پێی ئایدلۆژیای خۆیان.