ئینفانتینۆ: مۆندیالی قه‌ته‌ر باشترینه له مێژوودا
ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له نوێترین لێدوانی دا ده‌ڵێت: سه‌یری سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌رم كردووه، مۆندیالیش به جوانترین و به‌رزترین كوالیتی به‌رده‌وامه.
جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر باشترین مۆندیال بووه له مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا.
ئینتفانتینۆ ده‌شڵێت: سه‌یری سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌م كردووه، دڵنیام سه‌رجه‌م ئەو یارییانەی دیكه‌ی ماون لە جامی جیهانی بە کوالێتیەکی بەرز لە یاریگا جوانەکانی قەتەر دەکرێن، هاندەرانیش تا ئێستا لە یاریگاکانی مۆندیال زۆر سەرنجڕاکێشن.
ئینفانتینۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد زیاتر لە 51 هەزار هاندەر رێژەی ناوەندی ئامادەبوونی هاندەرانە له یاریگه‌كان، لە تیڤیش بینەری یارییەکان ریکۆردی شکاندووە زیاتر لە دوو ملیار بینەری هەبووە.
ئینفانتینۆ گوتی: بەڕاستی ئەمە باوەڕ پێنەکراوە، ملیۆنێک و نیو کەس لە شەقامەکانی دەوحە و سەدان هەزار کەسیش رۆژانە لە یاریگاکان، سەرجەمیان بە یەکەوە هاوار دەکەن و هانی تیپەکەیان دەدەن، کەشێکی جوانە، گۆڵی سەرنجڕاکێش دەبینین، ئەم دیمەنانە باوەڕپێنەکراون، تیپە بچووکەکان لە گەورەکان دەبەنەوە، با بڵێم تیپی گەورە و بچووک لە مۆندیال نییە، ئاستەکان لەیەک نزیکن، بۆ یەکەمجاریشە هەڵبژاردەی سەرجەم کیشوەرەکان دەگەنە قۆناغی کرانە دەرەوەی راستەوخۆ.
سه‌رۆكی فیفا گوتیشی: جامی جیهانی بەردەوام دەبێت، چۆن بە سەرەتایەکی سەرکەوتوو دەستیپێکرد هیوادارین هەر بە سەرکەوتوویی کۆتایی بێت، من دڵنیام لە تیڤی ژمارەی بینەرەکان دەگاتە ملیار بینەر، لەبارەی ئامادەبوونی هاندەرانیش سەرجەم بلیتەکان فرۆشراون، لە سەرجەم یارییەکان یاریگاکان پڕن لە هاندەر و رۆژانە دیمەنە جوانەکانی مۆندیال دەبینین.