سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه: به‌رنامه‌مان هه‌یه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و مامۆستایانی وانه‌بێژ بكرێنه هه‌میشه‌یی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنی ئه‌نجوومه‌نی راژه ده‌كات و ئاشكرایده‌كات، سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، به‌فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كاراده‌كرێت و ده‌ستده‌كرێت به رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و له‌به‌رنامه‌شدایه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و مامۆستایانی وانه‌بێژ بكرێنه هه‌میشه‌یی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، سیراج بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد و تێیدا رایگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تای هێنانه‌كایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راژه، فشارێكی زۆرمان له‌باره‌ی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌له‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، له‌سه‌ره.
له‌باره‌ی ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی راژه و كاره‌كانی داهاتووی له چوارچێوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سیراج بارزانی گوتی: له یاسای راژه‌ی شارستانی عێراقدا، ئه‌نجوومه‌نی راژه له ساڵی 1960ـه‌وه بوونی هه‌بووه و له ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌ی بۆ كراوه، جیا له‌وه‌ش په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش یاسای بۆ ده‌ركردووه، شه‌ره‌فی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، به‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌وت، كه به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت دووباره ئه‌نجوومه‌نی راژه كارا كرایه‌وه، مه‌به‌ست لێی هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌رییه له پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی فه‌رمانبه‌ران.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌تای كاره‌كانمان رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی حكومه‌ته، كه له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه په‌یكه‌ری حكومه‌ت بچووك بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، سیراج بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی میلاكاته‌وه به نموونه وه‌ربگرین، ده‌كرێت بگوترێ له رووی میلاكاته‌وه وه‌زاره‌تێكی هه‌ژار نییه، بۆ نموونه كۆی گشتی مامۆستایان میلاك 120 هه‌زار مامۆستایه، له‌گه‌ڵ وانه‌بێژه‌كان ده‌گه‌نه 150 هه‌زار مامۆستا، گرفته‌كه ئه‌وه‌یه میلاكات به شێوه‌یه‌كی دروست دابه‌شنه‌كراوه، (شوێن هه‌یه مامۆستای زۆره) و (شوێنیش هه‌یه بێ مامۆستایه)، به‌تایبه‌ت له شوێنه دووره‌كان، بۆیه ئه‌مه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ دابه‌شبكرێنه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، له كوردستان 28 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌ن، هه‌روه‌ها 32 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژمان هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ش 365 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی له كوردستان هه‌ن، نیوه‌ی فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن.
سیراج بارزانی له‌باره‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی دۆسییه‌ی كه‌سی فه‌رمانبه‌ران، روونیكرده‌وه، خه‌ریكن ئه‌و كاره له چوارچێوه‌ی پلانی دیجیتاڵی (كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت واژووی له‌سه‌ر كرد)، ئه‌نجام بده‌ین.
له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و مامۆستایانی وانه‌بێژ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی راژه گوتی: "له به‌رنامه‌ماندایه فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و مامۆستایانی وانه‌بێژ بكرێنه هه‌میشه‌یی، جیا له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ش وه‌ك یه‌ك پاكێج له پلاندایه دابمه‌زرێن، ئه‌مه له ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2023 پێوه‌ره‌كانی بۆ ده‌ستنیشان كراوه.
له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سیراج بارزانی دووپاتیكرده‌وه، داوامانكردووه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موسته‌هه‌قی پله به‌رزكردنه‌وه‌ن وه‌ك ساڵی خزمه‌ت، ناویان بۆ ئێمه ره‌وانه بكه‌ن و ئێمه‌ش ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.