یه‌حیا ره‌سووڵ: ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كانی ناسرییه كه‌مته‌رخه‌مبوونه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندان مافی ئاسایی هاووڵاتیانه و رێنمایی تایبه‌ت بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران پێشتر هه‌بوو. گوتیشی: "هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رپرسن له پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران".
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق یه‌حیا ره‌سووڵ، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ناسرییه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی كوژرانی 3 هاووڵاتی و برینداربوونی 20 كه‌سی دیكه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره بكات، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ كه‌مته‌رخه‌م بوونه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سوودانی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رپرسن له پاراستنی خۆپیشانده‌ران، حكومه‌تیش به‌ده‌نگی داواكاریی هاووڵاتیانه‌وه ده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دواى رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی ناسرییه، كه له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، 3 كه‌س كوژران و 20ی دیكه‌ش برینداربوون، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌ی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه و كه‌سێكی دیكه‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌ستبه‌كاربوو.
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داواكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی چالاكوانێك، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی كانوون یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، خۆپیشاندان له شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، لە ناسرییە خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی چالاکوان حەیدەر زەیدی دەکەن، گرژی و پێکدادانیش دروستبوو، خۆپیشاندانەکانی ناسرییە 3 کوژراو 20 برینداری لێكهوتهوه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
دوای ماوه‌یه‌ك له پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سوودانی، خۆپیشاندان له شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد، تێیدا داوای ئازادكردنی چالاکوان حەیدەر زەیدی و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.