پۆلیسی ئه‌ڵمانیا باندێكی قاچاغچێتی به كۆچبه‌رانی عێراق و سووریاوه ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا چوار قاچاغچی ده‌ستگیركرد، كه 300 كۆچبه‌ری عێراقی و سووریایان له رێی بیلاڕووسه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا.
پۆلیسی پۆتسدام، رایگه‌یاند، له شاری فورستی ده‌وروبه‌ری به‌رلین دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، هه‌روه‌ها له ناو شاری به‌رلینیش دوو كه‌سی دیكه ده‌ستگیركراون، كه 300 كۆچبه‌ری عێراقی و سووری‌یان گه‌یاندووه‌ته ئه‌وروپا.
ئه‌و چوار قاچاغچییه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و پۆلیس تا ئێستا 14 پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌نجامداوه و ده‌یه‌وێت 2 گومانلێكراوی دیكه بدۆزێته‌وه، كه تێوه‌گلاون له گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و قاچاغچیانه له رێی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێله‌وه كۆچبه‌ره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 3500 تا 10 هه‌زار یۆرۆیان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس