گرافیک.. هەناردەکردنی هەناری کوردستان

K24 – هەولێر

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی گرنگی تایبەتی بە کەرتی کشتوکاڵ داوە، سەرۆکی حکومەت بەردەوام جەختی لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات کردووەتەوە.

بەپێێ داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە گشتی لە هەرێمی کوردستان هەشت هەزار و 500 دۆنم زەوی کراوەتە هەنار، بەرهەمی هەناری کوردستان نزیکەی 43 هەزار و 435 تۆنە.

خاکی هەڵەبجە بەهۆی ئاستی شێ بە یەکێک لە خاکە بەپیت و بەرەکەتەکان بۆ بەرهەمهێنانی هەنار هەژمار دەکرێت و 11 هەزار دۆنم زەوی ئەو پارێزگایە کراوە بە هەنار، کە هەناری هەڵەبجە بە باشترین جۆری هەناری هەرێمی کوردستان ناسراوە، ساڵانە 30 تا 35 هەزار تۆن هەنار لە هەڵەبجە بەرهەم دەهێندرێت.

لە کوردستان چەندین جۆر هەنار هەن وەک سوورەهەنار، کەوەهەنار، لاڕەشە، مەلەسی، مێخۆش ترش و شیرین. ئەم جۆرە هەنارانە بەتایبەتی لە گوندەکانی سازان، عەبابەیلێ، دڵەمەڕ، تەپەكوڕە، تەپەتۆڵەکە، بامۆک و عەنەب هەن.

هەناری زاخۆ یەکێکی دیکەیە لە هەنارە باشەکانی کوردستان بەتایبەتی لە گوندی ئەرمشتێ هەناری باش هەیە کە 73 جووتیار و 127 باخی هەنار لێیە و جگە لەوەی هەنارەکان بەناوی گوندەکەوە لە بازاڕ ناسراون جۆرەکانی بریتین لە هەناری شارەبان و مەهداوی بەرهەمی ساڵانەی 50 تۆن هەنارە.

لە سنووری پارێزگای هەولێر لە چەند ناوچەیەک هەنار هەیە وەک مەخموور، چۆمان، حاجی ئۆمەران، پیرمام، کۆڕێ، هەریر، هاودیان، چۆمان، رواندز و بالیسان.

لە ساڵی 2022 لە سەرەتادا بڕیاردراوە دوو هەزار تۆن هەنار بکرێت، تائێستا 700 تۆن هەناردەکراوە و هەزار و 300 تۆنی دیکەش ئامادەیە.