سوودانی لێکۆڵینەوە لە گرژییەکانی زیقار دەکات
K24 - هەولێر
له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوژراو و برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پارێزگای زیقار پێكدەهێندرێت.
دوێنێ 7ی کانوونی یەکەمی 2022 خۆپیشاندانێک لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار سەریهەڵدا و گرژی لێکەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
به‌گوێرەی زانیارییەکان، له به‌رامبه‌ر زیندانیكردنی حه‌یده‌ر زه‌یدی چالاكوانی مه‌ده‌نی، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ كه تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانی خرابووه پاڵ، سه‌دان كه‌س له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای ئازادكردنیان ده‌كرد و دواتر گرژیی و ئاڵۆزی دروستبوو و به‌گوته‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگاكه، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 21 كه‌سیش بریندربوون له‌نێویاندا سێ كه‌سیان له‌هێزه ئه‌منییه‌كانن.