پێنج ئافرەت لە سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

.
.

K24 - سلێمانی

بە تۆمەتی دزینیکردن لە چەند دوکانێکی زێڕنگەر، پێنج تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/12/2022، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشان دزیكراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كیانیان ده‌ستپێكرد و توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌تن‌ و چواریان به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بن ‌و پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌ ده‌ستگیركراون.

بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و ئێستا به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.