یەکەم خۆپێشاندەر لە ئێران لەسێدارەدرا

وێنەی موحسین شکاری
وێنەی موحسین شکاری

K24 – هەولێر

دەسەڵاتی دادوەری ئێران یەکەم بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ خۆپێشاندەرێکی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییە دەرکرد و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڕیارەکە جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی (میزان) سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران، بڕیاری لەسێدارەدانی (موحسین شکاری) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ٨ـی کانوونی یەکەم) بە تاوانی "دژایەتی حکومەتی ئیسلامی"، جێبەجێکراوە.

ئەوە یەکەم بڕیاری جێبەجێکراوی لەسێدارەدانی خۆپێشاندەرێکی خۆپێشاندانەکەی ئەمدواییەی ئێرانە کە بە کوژرانی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و زیاتر لە ٨٠ رۆژە بەردەوامە.

لە رۆژانی رابردوودا رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، چەندین جار کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە لەسێدارەدانی خۆپێشاندەران ئاگادارکردبووەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێراندا، ٤٥٨ خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٨ هەزار کەسیش دەستگیرکراون.