"بۆمبێكی گهوره له بارهی كریستیانۆ تهقییهوه"
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەی ریکۆرد بۆمبێکی گەورەی تەقاندەوە، رایگەیاندووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەریکبووە بەهۆی یەدەگبوونی قەتەر بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە پۆرتوگال.
رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی لە نوێترین ژمارەیدا لە رووپەری سەرەکی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاتێک زانیویەتی ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی سویسڕا نییە، هەڕەشەی کردووە یاریگا بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە پۆرتوگال و ئامادە نەبووە لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت، بەڵام دواتر بڕیاریداوە بمێنێتەوە و بە توندی قسەی لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆس کردووە و بە تووڕەیی ماوەتەوە.
تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی رۆژنامە پۆرتوگاڵییەکە ئەو هەواڵەی بلاوکردەوە، هەرزوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال هاتە دەنگ و روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رەتیکردەوە کریستیانۆ هەڕەشەی بەجێهێشتنی هەڵبژاردەکەی کردبێت و هەواڵەکەی رۆژنامەی ریکۆردی بەدرۆ خستووەتەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سویسڕا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت، گۆنکالۆ رامۆس لە شوێنی ئەو یاریی کرد کە هاتریکی بۆ هەڵبژاردەکەی کرد و پۆرتوگال 6-1 بردنەوەی بەدەستهێنا.