به فه‌رمی شوێنگره‌وه‌ی لویز ئێنركی دیاریكرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا شوێنگره‌وی لویز ئێنریكی دیاریكرد و لویس دی لا فۆینتێی وەک ڕاهێنەری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسشپانیا دیاریكرد.
لویس ڕوبیالێس سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی لویس دی لا فۆینتێی راهێنه‌ری خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناخه‌دا له دوای جامی جیهانی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.
لویس دی لا فۆینتێ ته‌مه‌ن 61 ساڵ، ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای تاقی كردووه‌ته‌وه، لە 2013 بووه راهێنه‌ری تیپی خوار 19 ساڵانی ئیسپانیا و نازناوی ئه‌ورووپای بۆ ماتادۆره‌كان برده‌وه.
دواتر لویس دی لا فۆینتێ لە 2018 لەگەڵ تیپی خوار 18 ساڵانی ئیسپانیا ده‌ستبه‌كاربوو، دوای ساڵێک لە ئیتاڵیا جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای بۆ ئاستی لاوان به‌ده‌ستهێنا و له پاڵه‌وانێتییه‌كه پێنج سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و گه‌یشته یاریی كۆتایی، دواتر له یاریی فایناڵ (2 ـ 1) لە ئەڵمانیای بردەوە. جگه له‌وه‌ش ئه‌و ڕاهێنەرە مێدالیای زیوی له ئۆڵمپیكی تۆكیۆی 2020 بۆ ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناوه.
ڕاهێنەرە نوێیەکەی ئیسپانیا لویس دی لا فۆینتێ لە مانگی ئازاری داهاتوو یەکەم یاری خۆی لە قۆناخی پاڵاوتنەکانی ئه‌ورووپا بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدات و دوو یاری یەکەمیان بەرامبەر نەرویج و سکۆتلەندا ده‌بێت.
لویس دی لا فۆینتێ لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر 12:30ـی پاشنیوەڕۆ لە ژووری لویس ئاراگۆنێس لە سیوداد دێل فۆتبۆڵ وه‌كو راهێنه‌ری نوێی ئیسپانیا ده‌ناسێندرێت.

