یهكێتی ئهوروپا: راسته خۆراك گرنگه بهڵام پێویستمان به چهكه

K24 – ههولێر:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات یەکێتیەکە تواناکانی بۆ بەرگری کردن لەخۆی زیادبکات كه بههۆی جهنگی ئۆكرانیاوه چەك و تەقەمەنی لە جبەخانەکانی لە وڵاتانی یەکێتیەکە كهمیكردووه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه (8ـی كانوونی یهكهم/دیسێمبهری 2022)، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، ژمارەی چەك و تەقەمەنی لە جبەخانەکانی لە وڵاتانی یەکێتییەکە و تواناکانی بۆ بەرگری کردن لە سنوورەکانی کەمی کردووە، جەختیشی کردەوە، کە دەبێت 27 ئەندامی یەکێتییەکە وەبەرهێنانی زیاتر لە پێداویستییەکان بکەن و کەم و کورتییەکان پڕبکەنەوە.
دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، یەكێتی ئەوروپا به بڕی چهندین ملیار دۆلار یارمەتی پێشکەش بە کیێڤ کردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنگاری سوپای رووسیا ببێتەوە، فەرەنساش پێشتر داوای کردبوو یەکێتییەکە تواناکانی بۆ بەرگری کردن لەخۆی زیادبکات، واشنتنیش دەیان هەزار سەربازی ئەمریکای بۆ کیشوەرەکە ناردووە.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جهختی لهسهر ئهوهكردهوه، جەنگی دژ بە ئۆکرانیا بۆ ئێمە ئاگادارکردنەوەیەکی مەترسیداربوو، جبەخانەکانمان بەهۆی ساڵانێك لە کەمی وەبەرهێنان لەو بوارە بەخێرایی کەمیانکردووە، دەزانم رای گشتی خۆراکی لەلا گرنگترە لە چەك و تۆپ، لامان خۆشبێت یان ناخۆش، بەرەنگاری مەترسی گەورە بووینەتەوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژهی بهوهشكردووه، مەترسییەکان نزیکن و ئەگەری هەیە زیادبکات، گوتی، "نامەوێت ببمە سەرچاوەی هەواڵی ناخۆش، بەڵام ئەمە راستییەکەیە، بژاردەی بەردەممان ئاشکرایە، دەبێت هاوکارییەکانی نێوانمان زیادبکەین، هەروەها سوپاکانی ئەوروپا دەبێت هاوکارییەکانی نێوانیان زیادبکەن و بەردەوامیشبین لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا، دەبێت پێداویستییەکانمان دەستنیشان بکەین و خۆمان بۆ داهاتوو ئامادە بکەین".