رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوه‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بووه و ئه‌مه‌ریكا ڤیكتۆر بوت،ی راده‌ستكردووه و مۆسكۆش بریتنی گرینر، یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئازاد كردووه.
ئازادكردن و ئاڵوگۆڕی ده‌ستگیركراوه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی به‌ڕێوچوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه به سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چووه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، رووسیا و ئه‌مه‌ریكا به نێوه‌ندگیری ئیمارات، بڕیاریان داوه ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ن.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی یه‌ك هاووڵاتی رووسیدا، مۆسكۆ دوو ئه‌مه‌ریكایی ئازاد بكات، به‌ڵام رووسیا ملی به داواكارییه‌كه‌ی نه‌دا و سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ریكا رازی بوو یه‌ك به یه‌ك زیندانییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا داوایشی ده‌كرد، پۆل ویلان، له لایه‌ن رووسیاوه راده‌ستی بكرێته‌وه، به‌ڵام رووسیا ره‌تیكرده‌وه گفتوگۆی له باره‌وه بكات و به سیخوڕیكردن تۆمه‌تباری كردووه.
له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا داوای له مۆسكۆ كردبوو، زیندانییه‌كان بگۆڕنه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڤیكتۆر بوت، كه تۆمه‌تبار كرابوو، به به‌قاچاغبردنی چه‌ك راده‌ستی رووسیا بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا رووسیا پۆل ویلان كه به تۆمه‌تی سیخوڕی له رووسیا گیراوه، راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بریتنی گرینریش كه یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته‌یه و سزای 9 ساڵ زیندانی له رووسیا به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به تۆمه‌تی قاچاغچێتی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام رووسیا ته‌نیا یه‌ك زیندانیكراوی ئازاد كرد.