بلینکن: زۆری نەماوە سوید و فینلەند ببنە ئەندامی ناتۆ
K24 – ههولێر:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا رایدهگهیهنێت، لە داهاتووێكی نزیکدا سوید و فینلەند بە فەرمی دەبنە ئەندامی هاوپهیمانی ناتۆ.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنتۆنی بلینکن وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا، رایگەیاند، تەنیا تورکیا و هەنگاریا ماون بۆئەوەی واژوو لەسەر پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبوونی سوید و فینلەند له ناتۆ بکەن.
ههروهها گوتی: "هەرگیز پڕۆسەی ئەندامێتی وڵاتێک لە ناتۆ لەوە خێراتر نەبووە، 28 وڵات پرۆتۆکۆڵی لکاندنی ئهم دوو وڵاتهیان پەسەندکردووە و کار لەسەر سەر هەنگاریا و تورکیاش دەکەین".
دهشڵێت: "پشتڕاستم لە داهاتووێكی نزیکدا دەتوانین هەر دوو وڵات وەک هاوپەیمانی فەرمی ناتۆ ناوزەد بکەین".
پێشتر سەرۆککۆماری تورکیا دژایەتی خۆی بۆ بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ رایگهیاندبوو و گوتبووی: "ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی و میوانداری چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە دەکەن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی داواکاری بوون بە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ لەلایەن سوید و فینلاندا، پێشتر رایگهیاندبوو، ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی و میوانداری پەكەكە و یەپەگە دەکەن. ئەمانە ئەو وڵاتانەن كە هاندەری سەرچاوە تیرۆریستییەكانن لە تورکیا، پاڵپشتی دارایی جددییان پێشکەش دەکەن و بە پێدانی چەک پشتگیرییان دەکەن.