هاتووچۆی به‌غدا: شه‌قامه‌كان توانای 500 هه‌زار ئۆتۆمبێلیان هه‌یه و 4 ملیۆن ئۆتۆمبێل هاتووچۆ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هاتووچۆی به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێل له به‌غدای پایته‌خت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شه‌قامه‌كانی شار توانای 500 هه‌زار ئۆتۆمبێلیان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا 4 ملیۆن ئۆتۆمبێل هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
عه‌مید زیاد قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا ئاشكرایده‌كات، هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت ته‌مه‌نیان 100 ساڵه و هه‌ندێكیش ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دروستكراون و هیچ نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنێكیان بۆ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له‌شاردا.
پێشتریش وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌غدا به قه‌ره‌باڵغترین شاری عێراقی داده‌نرێت، دانیشتوانه‌كه‌ی له سه‌دا 21.3ـی پێكهاته‌ی عێراق پێكده‌هێنێ، كه ژماره‌ی دانیشتوانی(8.780.422)ملیۆن كه‌سه.