سوودانی فه‌رمانێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ناسرییه ده‌ركرد
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیكرد، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی راستییه‌كان له‌باره‌ی كوژرانی خۆپیشانده‌ران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداران تایبه‌ت به رووداوه‌كانی ناسرییه پێكبهێنرێت.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا ئاماژه به‌وه كراوه، به پشتبه‌ستن به فه‌رمانی ژماره 293، بڕیاڕدرا لیژنه‌ی ئاشكراكردنی راستییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداران تایبه‌ت به رووداوه‌كانی ناسرییه ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
دووپاتیشكراوه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه.
به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و داواكردنی خۆپیشانده‌ران بۆ ئازادكردنی چالاكوانێك، رۆژی 7ـی كانوون یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022 خۆپیشاندان له شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاندبوو، خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی چالاکوان حەیدەر زەیدییان كردبوو، به‌هۆیه‌وه گرژی و پێکدادان دروستبوو و بووه هۆی كوژرانی 3 خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی 20ـی دیكه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردبووه‌وه، خۆپیشاندانەکە لە ناوچەی (بەهو) لە ناسرییە به‌ڕێوه‌چوو و چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنیەکانیش لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
دوای ماوه‌یه‌ك له پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی سوودانی، خۆپیشاندان له شاری ناسرییه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكرد، تێیدا داوای ئازادكردنی چالاکوان حەیدەر زەیدی و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.