مۆسكۆ.. ئاگر له ناوه‌ندێكی بازرگانی كه‌وته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی فریاگوزاری رووسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناوه‌نده بازرگانییه‌كه‌ی مۆسكۆن.
وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیا له رێگه‌ی تێلگرامه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، 20 تیمی به‌رگری شارستانی كه پێكهاتوون له 70 كه‌س، خه‌ریكن ئاگرێك له رووبه‌ری حه‌فت هه‌زار مه‌تر له ناوه‌ندی (مێگا خێمكی) بازرگانی له باكووری مۆسكۆ ده‌كوژێننه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، رووداوه‌كه پێده‌چێت گێره‌شێوێنی بێت و له دوێنێوه ئاگر له‌و ناوه‌نده بازرگانییه كه‌وتووه‌ته‌وه.
دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش رایانگه‌یاندووه، ئاگره‌كه له ناوه‌ندێكی بازرگانی له رێگه‌ی چوون بۆ لینینگراد كه‌وتووه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ش له شوێنی رووداوه‌كه ده‌بیسترێت.
ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
"Fire in the shopping center "MEGA Khimki" on the Leningrad highway in Moscow. According to eyewitnesses, explosions were heard. Previously, the roof caught fire, the fire covered 150 square meters. There is no information about the victims."
— M|§F|T 🇺🇸🇺🇦 (@am_misfit) December 9, 2022
🚬🚬🚬 pic.twitter.com/Y0wW7Togkf