پوتن: خۆرئاوا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی بپارێزێت

ئه‌وان ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن، جارێك سزا ده‌سه‌پێنن و جارێكیش جووڵانه‌وه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌ درووست ده‌كه‌ن
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، ره‌خنه‌ی له‌ وڵاتانی خۆرئاوا گرت و رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌ر نرخێك بووه‌ هه‌ژموونی خۆیان بپارێزن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، پوتن له‌ میانی وتارێكدا، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری وڵاتانی شه‌نگهای پێشكه‌شیكرد،  گوتی: خۆرئاواییه‌كان ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له‌ هه‌ژموونی خۆیان بكه‌ن.

گوتیشی: بۆ پاراستنی هه‌ژموونیان، ئه‌وان ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن، جارێك سزا ده‌سه‌پێنن و جارێكیش جووڵانه‌وه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌ درووست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت پشێوی بنێنه‌وه‌ و ره‌وشی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵۆز بكه‌ن.

سه‌رۆكی رووسیا له‌ وته‌كه‌یدا، گوتیشی: خۆرئاواییه‌كان ئۆكرانیایان كردووه‌ته‌ كۆڵۆنیاڵێكی خۆیان و گه‌لی ئۆكرانیا وه‌ك سووته‌مه‌نی شه‌ڕ دژی رووسیا به‌كارده‌هێنن.

هه‌روه‌ها گوتی: خۆرئاواییه‌كان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ بێ ئه‌وه‌ی خه‌جاڵه‌تی بكێشن، سه‌رچاوه‌كانی ئۆكرانیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارده‌هێنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خۆرئاوا هانی تیرۆر و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی دونباس ده‌دات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌مه‌ریكا و مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی به‌ كرده‌وه‌ ژێرخانی سه‌قامگیری ستراتیژیان له‌ناوبردووه‌، كه‌ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ بنیاتنراوه‌ و به‌ هه‌موو هێزیانه‌وه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن جوگرافیای ناتۆ فراوان بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: RT