ئه‌مه‌ریكا: ئیمارات و سعوودییه به‌شدار نه‌بوون
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، له گفتوگۆی نێوان واشنتن و مۆسكۆ بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان، ئیمارات و سعوودییه به‌شداریان نه‌كردووه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، كارین جان بییر، رۆژی پێنجشه‌ممه (8ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئه‌مه‌ریكا و رووسیا هیچ نێوه‌ندگیرێكیان نه‌بووه و خۆیان گفتوگۆیان كردووه.
كارین سوپاسی ئیماراتی كرد، بۆ به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌كان و سوپاسی سعوودیه‌شی كرد، بۆ هاوكارییه‌كانی له پێناو ئازادكردنی زیندانییه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه رایانگه‌یاندبوو، هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د بن زاید، سه‌رۆكی ئیمارات و جێنشینی سعوودییه، میر محه‌ممه‌د بن سه‌لمان سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌مه‌ریكا و رووسیا گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (8ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بووه و ئه‌مه‌ریكا ڤیكتۆر بوت،ی راده‌ستكردووه و مۆسكۆش بریتنی گرینر، یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئازاد كردووه.
ئازادكردن و ئاڵوگۆڕی ده‌ستگیركراوه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی به‌ڕێوه‌چوو. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه به سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌چووه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی یه‌ك هاووڵاتی رووسیدا، مۆسكۆ دوو ئه‌مه‌ریكایی ئازاد بكات، به‌ڵام رووسیا ملی به داواكارییه‌كه‌ی نه‌دا و سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ریكا رازی بوو یه‌ك به یه‌ك زیندانییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا داوایشی ده‌كرد، پۆل ویلان، له لایه‌ن رووسیاوه راده‌ستی بكرێته‌وه، به‌ڵام رووسیا ره‌تیكرده‌وه گفتوگۆی له باره‌وه بكات و به سیخوڕیكردن تۆمه‌تباری كردووه.
له مانگی ته‌مموز/ یۆلیۆی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا داوای له مۆسكۆ كردبوو، زیندانییه‌كان بگۆڕنه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڤیكتۆر بوت، كه تۆمه‌تبار كرابوو، به به‌قاچاغبردنی چه‌ك راده‌ستی رووسیا بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا رووسیا پۆل ویلان كه به تۆمه‌تی سیخوڕی له رووسیا گیراوه، راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بریتنی گرینریش كه یاریزانی تۆپی سه‌به‌ته‌یه و سزای 9 ساڵ زیندانی له رووسیا به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه به تۆمه‌تی قاچاغچێتی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام رووسیا ته‌نیا یه‌ك زیندانیكراوی ئازاد كرد.