ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی بۆ حكومه‌تی سوودانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هەولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایده‌كات، پشتیوانییه‌كی ته‌واوی حكومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گۆڕینی دۆخی ئێستای وڵات‌دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدادا هاتووه: خۆشحاڵین به هەوڵەکانی تایف سامی محەممەد کە لە 14ی ئاداری 2022 خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێری بەدەستهێناوه و بۆ ماوه‌ی 36 ساڵ له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌ره‌ی دژه گه‌نده‌ڵیدابووه و ناسناوی ژنی ئاسنینی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و تایف سامی محەممەد وه‌ك وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشانكرا.