عه‌دنان موفتی: پێویسته ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگه‌یاند، پێویسته ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به گفتوگۆ و پابه‌ندبوون به یاسا چاره‌سه‌ربكرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، عه‌دنان موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به گفتوگۆ كرده‌وه له‌پێناو پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
عه‌دنان موفتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له‌سه‌رووی هه‌موو حزبه‌كانه‌وه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌وه ره‌چاوبكه‌ن كه پێویسته ناكۆكییه‌كانی نێوانیان به گفتوگۆ و به پابه‌ندبوون به یاسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل چاره‌سه‌ربكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی روونیكرده‌وه، له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی واشنتنه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌ماوه به‌ڵام ناكۆكی هه‌ر به‌رده‌وامه و گفتوگۆكردنیشی به تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان دانا بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، عه‌دنان موفتی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه له‌وبواره و داواشیكرد، سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی رۆڵی زیاتر ببینن بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش، عه‌دنان موفتی روونیكرده‌وه، له هه‌ر چوارلاوه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بپارێزن كه ئه‌مه‌ش به‌یه‌كڕیزی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه.
عه‌دنان موفتی گوتیشی، له‌پێناو ئامانجه‌كانمان ده‌یان هه‌زار شه‌هیدمانداوه، بۆیه پێویسته بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن هه‌مووان پێكه‌وه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین.