ئه‌مه‌ریكا به‌بڕی ده‌یان ملیار دۆلار چه‌ك ده‌فرۆشێته تایوان
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌یاسای تایبه‌ت به فرۆشتنی چه‌ك به تایوان په‌سه‌ند كرد و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و به‌رگری نێوان هه‌ردوو وڵات زیاتر ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌یاسای تایبه‌ت به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ تایوان په‌سه‌ند كرد. به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی كۆنگرێس په‌سه‌ندی كردووه، ئه‌مه‌ریكا به به‌های 10 ملیار دۆلار چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی به تایوان ده‌فرۆشێت.
پۆب مێندێز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه و فرۆشتنی چه‌ك به به‌های 10 ملیار دۆلار به تایوان، هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازی و به‌رگریییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات (تایوان و ئه‌مه‌ریكا) زیاتر ده‌كات.
چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌م پرۆژه‌یاسایه كه دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆ له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و تایوان له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ندكرا، چین تووڕه بكات، چونكه پرۆژه‌یاساكه ئاماژه به نزیكبوونه‌وه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و تایوان ده‌دات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و په‌كین بۆ خراپترین ئاست له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا دابه‌زیون.
مانگی ئابی رابردوو، سوپای چین وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دوورگه‌ی تایوان چه‌ندین مانۆڕی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا.
دوورگه‌ی تایوان كه ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 23 ملیۆن كه‌سه، چین به یه‌كێك له پارێزگاكانی خۆی ده‌زانێت و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌كات.