به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت سياسه‌تمه‌دارانى بريتانيا له واقيع دابڕاوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د ره‌خنه‌ى له سياسه‌تمه‌دارانى بريتانيا گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێگه‌يان داوه راپرسى بۆ جيابوونه‌وه له يه‌كێتى ئه‌وروپا بكرێت و گوتيشى ياسادانه‌رانى بريتانيا ره‌خنه‌يان له مامه‌ڵه‌ى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ شه‌ڕى ئه‌هلى هه‌يه و ئه‌وه‌ش ده‌ريده‌خات ئه‌وان له واقيع دابڕاوون.
هێشتا ئه‌سه‌د له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى ناوخۆيى له وڵاته‌كه‌يدا پێى ناوه‌ته ساڵى پێنجه‌مييه‌وه.
ئه‌سه‌د گوتيشى: ئه‌و به‌رپرسانه ئامۆژگارى ئێمه ده‌كه‌ن چۆن چاره‌سه‌رى ره‌وشى سووريا بكه‌ين و هه‌ندێكجار ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت و يان ده‌ڵێن ئه‌سه‌د له واقيع دابڕاوه، ده‌ركه‌وت خۆيان له واقيع دابڕاوون.
رابه‌رانى سياسى له يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له به‌رگريكردن له يه‌كێتييه‌كه‌يان و پێيان وايه له‌و رێگه‌يه‌وه توانيويانه ئاشتييه‌كى سه‌رتاسه‌رى له دواى شه‌ڕى دووه‌مى جيهان له ئه‌وروپا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.