4 یاریزانی ئارجێنتینا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیان له‌سه‌ره
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له هۆڵه‌ندای برده‌وه و گه‌یشته یاریی پێشكۆتایی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، له‌و یارییه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ناوبژیوان 18 كارتی زه‌ردی به‌ڕووی یاریزانانی هه‌ردوولا به‌رز كرده‌وه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كه له یارییه‌كه‌دا ئاسیستێك و گۆڵێكی كرد، چه‌ندجارێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبژیوان كرد، له دوای یارییه‌كه‌ش لیۆ مێسی گوتی: ناوێرم هه‌موو قسه‌یه‌ك بكه‌م چونكه فیفا سزام ده‌دات، به‌ڵام پێویسته فیفا ناوبژیوانێكی گونجاو بۆ ئه‌م جۆره یارییانه دابنێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه له لێدوانه‌كانی لیۆنێل مێسی و ئیملیانۆ مارتینێز به‌رامبه‌ر ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانی یارییه‌كه بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، فیفا لێكۆڵینه‌وه له گرته‌یه‌كی لیاندرۆ پارێدیس و ئۆتامێندی و ئاهه‌نگی یاریزانانی ئارجێنتینا ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گاستۆن ئیدۆل رۆژنامه‌نووسی نزیك له هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، رایگه‌یاندووه به‌پێی پڕۆتۆكۆڵ و یاسای فیفا له هه‌ر یارییه‌ك زیاتر له 5 كارتی زه‌رد به‌كاربێت، فیفا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان ده‌كات، بۆیه پێویست ناكات هانده‌رانی ئارجێنتینا تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن، هیچ یاریزانێكی تانگۆ مه‌ترسی سزادانی له‌سه‌ر نییه.