نشینگه‌ی هه‌ولێر: ئه‌مساڵ 821 وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌نگاری نشینگه‌یان وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشتی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌دان وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌نگاری له هه‌رێمی كوردستانن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی داهاتوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌نگاری روو له كه‌رتی كشتووكاڵی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
كامیل به‌رزنجی، به‌ڕێوبه‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ـی كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 821 وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌نگاری مامه‌ڵه‌ی نشینگه‌یان كردووه و كارتی مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
گوتیشی: ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه زۆرتر له بواره‌كانی نه‌وت و په‌روه‌رده‌دا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ساڵی داهاتوو ژماره‌یه‌كی زیاتری وه‌به‌رهێن، روو له كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
به‌رزنجی روونیكرده‌وه، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه دوای ئه‌و هه‌وڵه چڕه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه له كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا داوای كردبوو، وه‌به‌رهێنه‌ران روو له هه‌رێم بكه‌ن و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك به گوێره‌ی یاساكان بۆ راكێشانی سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ركراوه.
گوتیشی: ئه‌و په‌یامانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی به وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به‌خشیوه و خۆیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌مینه‌ی وه‌به‌رهێنان بكۆڵنه‌وه و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كاركردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێككاره‌كانی وه‌رگرتنی ڤیزا ئاسان كراون و رۆتین كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیشه‌وه وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی، به تایبه‌تی هه‌نگارییه‌كان روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.