ئەردۆغان: 20 گومانلێكراو دەستگیر كراون

لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك فاتیحەی بۆ قوربانییەكان خوێند

 K24 - هەولێر:

بە سەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەنراو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی" ئەتاتورك" لەشاری ئیستانبوڵ و فاتیحەی بۆ گیانی قوربانییەكان خوێندووە و گوتویەتی نزیكەی "20" چەكداری داعش بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دەستگیركراون.

سەرۆك كۆماری توركیا هەروەها ڕایگەیاندووە كە لەهەمبەر دۆسیەی سوریادا هەڵوێستیان نەگۆڕە، و گوتویەتی، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەی ڕاسپاردووە كە هەنگاو بەو ئاراستەیەدا بنێت، كە هاوڵاتیانی سوری بتوانن بە ئاسانی ببنە خاوەن ڕەگەزنامەی توركی.

ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا، بەسەركردنەوەی شوێنی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو فڕۆكەخانەیە بوو، كە بەهۆی هێرشی خۆكوژی سێ كەسی خۆكوژ 43 كەس گیانیان لەدەستدابوو و زیاتر لە 230 كەسیش بریندارببوون.