قائیمقامیەتی سلێمانی: بێ بەرامبەر پارە دەدرێتە پرۆژەکان بۆ فراوانکردنیان

"بڕی پارەی هاوکارییەکە لە نێوان پێنج هەزار بۆ 30 هەزار دۆلارە و لەلایەن رێکخراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دابینکراوە"

K24 - سلێمانی:

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبێ بەرامبەر پارە دەداته‌ پرۆژەکان بەمەبەستی فراوانکردنیان، بڕی پارەکەش بۆ هەر پرۆژەیەک، لە نێوان پێنج بۆ 30 هەزار دۆلار دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی کانوونی یەکەمی 2022)،  قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بەمەبەستی فراوانکردنی پرۆژە و هاوکاریکردنی خاوەن پرۆژەکان، رێکخراوی  (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێک پارەی دابینکردووە، بۆئەوەی لە سنووری سلێمانی بەبێ بەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکان بۆ فراوانکردنی پرۆژەکانیان.

لبه‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، مەرجی هاوکاریکردنی پرۆژەکان بریتییە لەوەی، تەمەنی پرۆژەکە ساڵێک زیاتر بێت، جگە لە خاوەنکار، سێ بۆ 50 کارمەندی هەبێت، پرۆژەکە لە سنووری سلێمانیدا بێت، کارکردنی پرۆژەکە بەردەوام بێت، خاوەنکار عێراقی بێت، پرۆژەکان لە بواری پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریدا بێت.

هه‌روه‌ها قائیمقامیەتی سلێمانی داوایکردووە، کە هەر هاووڵاتییەکە دەیەوێت سوودمەندێت لەو هاوکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێ بەرامبەرە و وەرناگیرێتەوە، هەتا رۆژی (29/12/2022) سەردانی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکە بکەن، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری، رۆژانی یەکشەممە بۆ پێنج شەممە لە کاتژمێر 9ی بەینای بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ، داواکارییەکان وەردەگرێن.