هۆشیار زێباری: ئه‌وانه‌ی له دزی سه‌ده‌دا تێوه‌گلاون پێویسته بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێن
K24 – هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شانازی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێكی كه‌می پاره دزراوه‌كان ده‌كات، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه گه‌وره‌كه له ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌دایه كه له‌و تاوانه تێوه‌گلاون بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سوودانی شانازی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێكی دیاریكراوی پاره‌ی دزیی سه‌ده‌وه ده‌كات، كه بڕه‌كه‌ی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام گرنگه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكرێن كه ده‌ستیان له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا هه‌بووه.
له تویته‌كه‌یه‌دا، هۆشیار زێباری رایگه‌یاندووه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ستی سوودانی ده‌گوشین، بەڵام تاقیکردنەوەکە بریتییە لە دەستگیرکردنی تێوه‌گلاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پرۆسە گەندەڵییه رێكخراوه‌دا هەیه له بەرپرسانی ناسراو، هه‌روه‌ها لەبەردەم رای گشتی عێراقیدا ئاشكرایان بكات، بۆ ئەوەی ببنه په‌ند بۆ كه‌سانی دیكه‌ش.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیویانه بڕێکی دیکەی پاره دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ین كه بڕه‌كه‌ی 134 ملیار دینار و 455 ملیۆن و 600 هه‌زار دیناره بووه بگه‌ڕێننه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بانكی رافیده‌ین كه تا ئێستا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هه‌زار و 525 دینار.
هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 182 ملیار دیناری ده‌سته‌ی باج گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كه پێشتر به چوار قۆناغ بڕی زیاتر له 3.7 ترلیۆن دینار له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیاوه وه‌رگیراوه.
السيد السوداني يتباها باسترداد مبالغ متواضعة من سرقة القرن ٢:٥ مليار دولار نشد على يديه في عملية الاسترداد الا ان المحك هو ضبط و اعتقال المتورطين الاساسين في عملية فساد منظمة من قبل مسؤولين معروفين و فضحهم امام الراي العام العراقي . ليكونوا عبرة للاخرين.
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) December 11, 2022