كوردستان24 ژماره‌ی راستەقینەی سەردانکارانی وێبسایتەکەی بڵاودەکاتەوە
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی داتاكانی گووگڵ ئه‌نالتکس (google analytics)، كه درووستترین داتای تایبه‌ت به سه‌ردانی وێبسایته‌كانه و دووره له هه‌ر جۆره ده‌ستكاریكردن و ساخته‌كارییه‌ك له داتاكان، وێبسایتی كوردستان24 له سێ مانگی رابردوودا 7 ملیۆن و 700 هه‌زار سه‌ردانكاری هه‌بووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و داتا ساخته‌كراوانه ده‌سه‌لمێنێت، كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له جیهانی ئه‌لیكترۆنیدا، كۆمه‌ڵێك وێبسایتی تایبه‌ت به شیكردنه‌وه‌ی داتای وێبسایته‌كان هه‌ن، ئه‌و سه‌رچاوانه، بەچەند رێگەیەک ژمارەی سەردانکەران بەشێوەی ساختە (فەیک) بۆ وێبسایتی دەزگا میدیاییەکان و ماڵپەرەکان بەگشتی زیاددەکات، ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو رێگەیانەن:
-له رێگه‌ی پاره‌داركردنه‌وه و بەشداربوونی مانگانە و ساڵانە لەگەڵ هەندێک کۆمپانیای شیکردنەوەی داتای وێبسایتەکان، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ت بۆ ده‌كه‌ن ئاماری سه‌ردانكاران یاخود زانیاری تایبه‌ت به رانكی وێبسایته‌كه ساخته بكرێت و ژماره‌كان زیاتر بكرێن له قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانە (similarweb).
-هه‌ندێك سایتی دیكه هه‌ن له رێی به‌كارهێنان و به‌ستنه‌وه‌یان به وێبسایته سه‌ره‌كییه‌كه‌ته‌وه، ده‌توانی له به‌رامبه‌ر ته‌نیا 5 دۆلاردا، سه‌دان هه‌زار سه‌ردانكار بۆ وێبسایته‌كه‌ت زیاد بكه‌یت و به‌مه‌ش، رانكی وێبسایته‌كه له ئاستی ریزبه‌ندی وێبسایته‌كانی جیهاندا دێته پێشه‌وه، له دیارترین ئه‌و وێبسایتانه‌ی له رێگه‌یانه‌وه ئه‌م ساخته‌كارییه ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له وێبسایته‌كانی (Otohits) و (HitLeap)ن.
-رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ زیادكردن و ساخته‌كردنی ژماره‌ی سه‌ردانكاران، به‌ستنه‌وه‌ی وێبسایته به كۆمه‌ڵێك وێبسایتی دیکەی سێكسی و ساخته‌وه، كه ئامانج لێی ژماردنی سه‌ردانكەرانی ئه‌و وێبسایتانه‌یه له‌سه‌ر وێبسایتی جێی مه‌به‌ست.
-رێگه‌ی دیكه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رانكی وێبسایته‌كان هه‌یه، ئه‌ویش درووستكردنی شه‌پۆلێكی ترافیك بۆته، كه له به‌رامبه‌ر بڕی ته‌نیا 10 دۆلاردا هه‌ندێكجار یه‌ك ملیۆن سه‌ردانكاری وه‌همی بۆ وێبسایته‌كه زیاد ده‌كرێت و به‌وه‌ش رانكی سایته‌كه به‌رزده‌كرێته‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت وێبسایته‌كه "پڕ خوێنه‌ره".
هه‌موو ئه‌و ساخته‌كارییانه له كاتێكدایه، كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری سه‌رمایه و بازرگانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێكلام پشت به داتای هیچ كام له‌و وێبسایتانه نابه‌ستن، كه ترافیكی سه‌ردانكارانی وێبسایته‌كان وه‌ك كارێكی بازرگانی دیار ده‌كه‌ن و كێ پاره‌ی زیاتر بدات، رانكی پێشده‌خه‌ن.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوانه‌ی له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمیدا بۆ رانكی سایته‌كان پشتی پێده‌به‌سترێت، خزمه‌تگوزاری گووگڵ ئانالتکسە، به‌و پێیه‌ی گووگڵ بوار به ساخته‌كاری و ئه‌تاك نادات و هه‌ر "ئای پی"یه‌ك به یه‌ك به‌كارهێنه‌ر هه‌ژمار ده‌كات و به‌وه‌ش ئامار و داتای وردی سه‌ردانكارانی وێبسایته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.
به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی داتاكانی كوردستان24 له رێی خزمه‌تگوزاری متمانه‌پێكراوی گووگڵه‌وه، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا وێبسایتی كوردستان24، 7 ملیۆن و 700 هه‌زار سه‌ردانكاری هه‌بووه، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و داتایانه‌یه، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی متمانه پێنه‌كراو بڵاویان كردووه‌ته‌وه و هه‌ندێك كه‌ناڵی ناوخۆیی وه‌ك ده‌ستكه‌وت و ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتن بڵاویان كردوونه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و داتایانه به پێودانگی زانستی هیچ گرنگییه‌كیان نییه و ته‌نیا مه‌به‌ست لێی به‌لاڕێدابردنی وه‌رگرانه.
فێركاری له باره‌ی زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ردانكاری ساخته به ئاسانترین شێوه، كه ئامانج لێی له خشته‌بردنی وه‌رگر و سپۆنسه‌ری وێبسایته‌كانه.