ئەردۆغان: مووشەکەکانمان یۆنانی تۆقاندووە
K24 – هەولێر
سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، یۆنان لە مووشەکەکانی ئەوان تۆقیووە و لەم ماوەی مانگیكدا فڕۆکەیەکی شەڕکەری بێفڕۆکەوان تاقیدەکەنەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی مووشه‌ك و دەشڵیت: "ئه‌مه یۆنانی تۆقاندووه، باسی تایفون بكه‌یت، ئێستا یۆنان ده‌ترسیت و ده‌ڵێت 'ده‌گاته ئه‌سینا'، به دڵنیاییه‌وه ده‌یگاتێ. تۆ ئه‌گه‌ر به ئارامی دانه‌نیشیت، ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌وڵدا بیت له ئه‌مریكا و له‌ملا و ئه‌ولاوه، شتێك وه‌ربگریت و بیهێنیته دوورگه‌كان، وڵاتێكی وه‌ك توركیا پێویسته شتێك بكات".
لەبارەی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری بێفڕۆكه‌وانی بایراكتار كزڵئه‌لما، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا له ماوه‌ی مانگێكدا كزڵئه‌لما دەفڕێندرێت و "شاكارێكی زۆر نایاب ده‌بێت".
ئه‌ردۆغان سەبارەت بە پێشنیازی هه‌مواری ده‌ستوور له‌باره‌ی سه‌رپۆش، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان پرسه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ گه‌ل. پێویسته ئیتر كێشه‌یه‌كی وامان نه‌بێت".
سه‌رۆکكۆماری توركیا لەبارەی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی هەسەدە گوتی: "ئه‌مەریكا 4-5 هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سووریا ده‌نێرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار گوتوومه، به‌خه‌یاڵیاندا نایه‌ت، كه‌واته خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین".
سەرچاوە: aa