چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تێبینی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی سوودانی هه‌یه
K24 – هەولێر
پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، چوارچێوەی هەماهەنگی سەرنج و تێبینیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە.
نور نافع په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش پێكهێنانی حكومه‌ت رێككه‌وتوون هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ئیداری له پارێزگاكاندا ئه‌نجام بدرێت پشتیوانی لێبكه‌ن، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ناكۆكی ده‌كه‌ن دوورن له‌راستییه‌وه.
ده‌شڵێت "سوودانی بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی پارێزگاكان پێكبهێنێت، كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پۆسته‌كانیانه‌وه كاریان بۆ حزبه‌كانیان كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه جه‌واد غه‌زالی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، هیچ ناكۆكییه‌كی ناوخۆییان نییه، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌یه، كه سوودانی ئه‌نجامی ده‌دات و دڵنیان له ئامانجه‌كانی چوارچێوه‌كه‌یان لانادات.