کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشواهەوای دوو رۆژ راگەیاند

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، خێرای با لەنێوان (5 -  15) کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک چالاکتر بێت بۆ 20 کیلۆمەتر، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم  دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت  سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی دا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەست پێدەکات و هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت، پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک :  15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  16 پلەى سیلیزى

سۆران :  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  20 پلەى سیلیزى