کوردستان24 زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەکەی سەر ئاسایشی ناوشاری دهۆک بڵاودەکاتەوە

K24 - دهۆک

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کەسێک بەچەک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک.

پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هێرشكاره‌كه‌ بە رەگەز عەرەبە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە، هەروەها کارمەندێکی ئاساییش بەهۆی رووداوەکەوە شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

ئەم هێرشە کراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناوشار لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک کە ناسراوە بە ئاسایشی بەلدە.