داوا ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی پێلێ گیان له‌ده‌ست بدات ئه‌م كاره‌ی بۆ بكرێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور(کۆنێمبۆڵ) داوا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەکات له كۆی ئه‌و 5 ئه‌ستێره‌یه‌ی سه‌ر درێسی به‌رازیل كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ بردنه‌وه‌ی پێنج نازناوی مۆندیال، 3 دانه‌یان بكرێته هێمای (دڵ) وەك رێزلێنانێك ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی پێلێ.
هەڵبژاردەی بەرازیل تاكه وڵاته له مێژوودا پێنج جار جامی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه، به‌ڵام به‌رازیل 20 ساڵه له بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه دووره.
ئەو پێنج مۆندیالەی بەرازیل بەدەستیهێناوە سێ پاڵەوانێتیان لەگەڵ پێلێ بووە و هیچ یاریزانێك لە پێلێ زیاتر گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل نەکردووە، تەنیا نێیمار لە کۆتا یاریی لە قۆناغی هەشتی مۆندیال توانی بەرامبەر کرواتیا گۆڵێك بکات و ژمارەی گۆڵەکانی بە هاوبەشی لەگەڵ پێلێ بکاتە 77 گۆڵ، بەڵام لەو یارییە بەرازیل شکستی هێنا و ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
دۆڕانی بەرازیل لە کاتێکدابوو، کە پێلێ بەهۆی نەخۆشییەوە رەوانەی یەکێك لە نەخۆشخانەکانی ساوپاولۆ کرابوو.
پێلێ ئێستا لە تەمەنی 82 ساڵیدایە و راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن باری تەندروستی ناجێگیرە.