خێزانێكی به‌رازیلی ژماره‌ی په‌نجه‌ی هه‌ر ده‌ست و پێیه‌كیان شه‌ش په‌نجه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكی خێزانێكی به‌رازیلی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیووه، كه ژماره‌ی په‌نجه‌ی هه‌ر ده‌ست و پێیه‌كانیان، له بری پێنج، شه‌ش په‌نجه‌ن.
میدیا به‌رازیلییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، خێزانێكی به‌رازیلی كه ژماره‌یان 14 كه‌سه، ژماره‌ی په‌نجه‌ی هه‌ر ده‌ست و پێیه‌كیان شه‌ش په‌نجه‌یه.
خێزانی (دی سێڵڤا)ـی به‌رازیلی شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و به خێزانی (شه‌ش) یاخوود Family of Six ناسراون، له‌مباره‌یه‌وه ئابێ ئه‌لیساندرۆ یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له خێزانه‌كه‌م به‌دیده‌كرێـت، له خێزانی دیكه‌دا ئه‌سته‌مه ببینرێت.
گوتیشی: "ئه‌و دیارده‌یه رێگه له‌كاروباری رۆژانه‌مان ناگرێت، به پێچه‌وانه‌وه خێزانه‌كه‌م به‌و دیارده‌یه دڵخۆشن، كه ده‌توانین به یه‌ك ده‌ست زۆرترین شت هه‌ڵبگرین".