وه‌زیری نه‌وتی عێراق به سه‌رۆكی نوێی ئاواپك هه‌ڵبژێردرا
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی رێكخراوی ئاواپك بۆ خولی 2023 هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی نه‌وتی رێكخراوی ئاواپك، له كوه‌یت كۆبوونه‌وه و سه‌رۆكی خولی نوێیان هه‌ڵبژارد.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوه‌كه، نه‌سیر عه‌زیز جه‌بار، به سه‌رۆكی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق سووره له‌سه‌ر كاراكردنی رۆڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و داڕشتنی روانگه‌ی نوێی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی واقیعیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی رووبه‌ڕووی بازاڕی نه‌وتی جیهان ده‌بنه‌وه.
گوتیشی: وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌كاری نه‌وت، رۆڵێكی گه‌وره و پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ریان له بازاڕی نه‌وتی جیهاندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێویسته چاو به سیستمی كاركردنی خۆیاندا بخشێننه‌وه و ده‌توانن رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بێت له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له بازاڕی جیهانی نه‌وتدا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی رووبه‌ڕووی بازاری نه‌وتی جیهان ده‌بنه‌وه، ئاڵنگاری جیۆسیاسی و ته‌ندرووستی و شه‌ڕ و گرژییه سه‌ربازییه‌كانن و رێكخراوه‌كه‌یان كار بۆ خاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات.