وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیارێك له‌باره‌ی سه‌نته‌ره پزیشكییه تایبه‌ته‌كان ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت پابه‌ند ده‌كات له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕی مۆڵه‌تپێدراوه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ته‌ندورستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گشتاندنێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه، داوایكردووه به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌نته‌ره پزیشكییانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌بێ پزیشكی پسپۆڕی مۆڵه‌تپێدراوه‌وه كارده‌كه‌ن، دابخرێن.
له گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییدا كه سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی واژووی كردووه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته پزیشكی پسپۆڕی خاوه‌ن مۆڵه‌ت، به‌رپرسیارییه‌تی كاره‌كانی سه‌نته‌ره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له ئه‌ستۆبگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتێك پزیشكی پسپۆڕ واز له كاركردن له سه‌نته‌رێكی پزیشكی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌هێنێت، ئه‌وا ده‌بێت كاره‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ر رابگیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت هه‌ژمارده‌كرێت تاوه‌كو پزیشكێكی دیكه‌ی پسپۆڕ بۆ كاره‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت.