یه‌كێتی ئه‌وروپا دوو ملیار یۆرۆی دیكه‌ی بۆ پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا ته‌رخانكرد
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری دا دوو ملیار یۆری دیكه ته‌رخان بكات بۆ پڕچه‌ككردنی سوپای ئۆكرانیا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، بڕیاری دا، پاره‌ی زیاتر ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سندووقی دارایی پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا بتوانێت چه‌كوچۆڵی زیاتر بۆ سوپای ئه‌و وڵاته دابین بكات، كه ئێستا له شه‌ڕدایه له دژی سوپای رووسیا.
ئه‌و بودجه‌یه‌ی 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابینیان كردووه، بڕیاره تا 2027 به‌رده‌وام بێت.
جۆزێپ بۆریل، به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا پابه‌نده به پشتیوانیكردنی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس