شوێنی پارە دزراوەکانی عێراق ئاشکرادەکرێت
K24 - هەولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاشكرای ده‌كات، كه پاره دزراوه‌كانی عێراقیان بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی، كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ته به دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی، ئاشکرای کرد، هەر یەک لە وڵاتانی ئوردن، لوبنان و توركیا دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ن كه پاره دزراوەکانی عێراقیان بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
دەستپاکی عێراق دووپاتیشیكرده‌وه، وێڕای بوونی ژماره‌یه‌ك كۆسپی یاسایی، به‌ڵام له رێكاره‌كانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه به‌رده‌وامن.
عه‌لی محه‌مه‌د، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "جگه له‌و سێ وڵاتە ناویان ئاشکرا کراوە، ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكەی ناوچه‌كه‌ش هه‌ن كه پاره‌ی دۆسییه‌كانی گه‌ڵی عێراقیان بۆ گوازراونه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق راشیگەیاند، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه پارە دزراوەکانی عێراق، فه‌رمانگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه په‌یوه‌ندی به هاوتاكانی له‌و وڵاتانه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن واژۆ بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بكات.
گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لە وڵاتان، بەشێکی سەرەکییە لە کارنامەی ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق، چەندین جاریش لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک وەزیر جەخت لەسەر ئەو پرسە کراوەتەوە.