مەحموود محەممەد ناوەڕۆکی نامەکەی پارتی بۆ یەکێتی ئاشکرادەکات

K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی نامه‌یه‌كیان بۆ یه‌كێتی ناردووه و له ناوه‌ڕۆكی نامەکەدا هاتووە، پێویسته كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن. دووپاتیشیکردەوە، پارتی بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كورستان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی پارتی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆ یه‌كێتی ناردووه وه‌ڵامی نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری كوردستان24ـی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی نامه‌کەی پارتی ئه‌وه بووه، كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێو راگه‌یاندندا ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته هه‌ردوولایه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بكه‌ن. گوتیشی، "ئێمه وه‌كو پارتی ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه بكه‌ین و له نامه‌كه‌ماندا ئه‌وه‌ی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئێوه (یەکێتی) تێبینیتان له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه، ئێمه‌ش زۆر تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووی پێویستی به دانیشتن و كۆبوونه‌وه هه‌یه، بۆیه ئێمه ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
لەبارەی وەڵامدانەوەی نامەکەی پارتی کە ئاراستەی یەکێتی کراوە، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راشیگه‌یاند، نامه‌كه له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ یه‌كێتی نێردراوه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، چونكه پێشتر یه‌كێتی بروسكه‌یه‌كی بۆ پارتی ناردبوو و ئه‌وانیش وه‌ڵامی ئه‌و بروسكه‌یه‌یان داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و جه‌ختیشیکردەوە لەوەی، وه‌ك پارتی بڕیاریانداوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
مەحموود محەممەد گوتیشی: "ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازییه‌كانیشدا، ده‌بێت رێگه بدۆزینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، توانای ئێمه، سیاسه‌ت و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی ئێمه له‌وه‌دایه كه ئێمه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه نه‌بێت توانای حزبه‌كانیش ده‌رناكه‌وێت".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق، مه‌حموود محه‌ممه‌د دووپاتیكرده‌وه، به‌یه‌كه‌وه بوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا و گوتی: پێكه‌وه‌بوونی ئێمه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان قورساییه‌كی زیاترمان پێدەدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌بكه‌ین و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین و حكومه‌تی عێراقیش فێربووه هه‌ندێك جار به هه‌بوونی ئه‌م كێشانه ده‌ست ده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی درزه‌كان زیاتربكات، ئه‌مه كاری ئێستایان نییه، ئه‌مه كاری پێش رووخانی رژێمی سه‌دامیشه كه ده‌ستیان بۆ ئه‌و بابه‌ته بردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وان هه‌ندێك حكومه‌تی ده‌وروبه‌ریشمان هه‌یه ده‌ست بۆ ئه‌و كه‌لێنانه ده‌به‌ن كه له‌نێوان حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستده‌بێت، بۆیه ئه‌مه كارێكی باش نییه.