مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوکاری شەھید (ئاکام عومەر) دەکات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵە و کەسوکاری شەھید (ئاکام عومەر)ی لەشاری ھەولێر کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە (13ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری ئاكام عومەر کرد و به نوێنه‌رایه‌تی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لێکردن و ھاوخەمی گەیاندە کەسوکارو بنەماڵەی ئاکام عومەر.
لە گوتەیەکی ھاوخەمیدا، پشتیوان سادق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوسۆز و خەمبارە بەو رووداوەی کە بووە ھۆی برینداربوون و شەھیدبوونی (ئاکام عومەر)" هه‌روه‌ها داوای لە خوای گەورە کرد، کە جێگەی شەھید بەھەشت بێت و دڵنەوایی و ئارامییش بە بنەماڵە، کەسوکار و ھاوڕێیانی ببەخشێت.